عەبدوڵا ئۆجەلان و براکەی بە تەلەفوون پێکەوە قسەیان کرد
(0) /
نووسینگەی یاسایی سەدە ڕایگەیاندووە کە داواکاری گشتی بانگهێشتی بنەماڵەی ڕێبەری بەندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستانی کردووە بۆ ئەنجامدانی پەیوەندییەکی تەلەفوونی بەڵام ماوەکەی زۆر کورت بووە و پاشان پچڕاوە.
ئەو نووسینگەیە وەک پارێزەری ئۆجەلان ڕایگەیاندووە کە ناوبراو لە گەڵ محەممەد ئۆجەلانی برای بە تەلەفوون قسەی کردووە بەڵام پاش ماوەیەکی کورت ئەو پەیوەندییە پچڕاوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە ڕۆژی 27 ی نیسانی ساڵی 2020 هیچ زانیارییەک لە سەر ڕەوشی تەندرووستی ئۆجەلان دەست نەکەوتووە./.
تێبينيێك بنێرە: