سیاسەتمەدارێکی تورکیا: ئەردۆغان نەخۆشی دەروونیی هەیە و دەبێت چارەسەر بکرێت

(0) / / ئەورووپا / ڕەجەب تەیب ئەردۆغان


Oct 04, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی پارتی ئازادی گەلی تورکیا ڕایگەیاند کە سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە تووشی نەخۆشی دەروونی بووە.

نوروڵڵا ئانکۆت سەرۆکی پارتی ئازادی گەلی تورکیا داوای لە ئەنجومەنی دەروونناسانی ئەم وڵاتە کرد تاوتوێی دۆخی تەندرووستی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە ڕووی دەروونییەوە بکەن.

ناوبراو وتی کە ئێمە هیچ کات ناڵێین وەرن با ئەردۆغان بکوژین یان لە سێدارەی بدەین، ئێمە دەڵێین واز لە پۆستەکەی بێنێت و لە ژێر چاودێری تەندرووستیدا بێت تا کێشەی نەخۆشییە دەروونییەکەی چارەسەر بکرێت.

هاوکات سەعید کاران جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتی ئازادی گەلی تورکیا ڕایگەیاندووە کە داواکاری فەرمی بۆ تاوتوێکردنی دۆخی تەندرووستی ئەردۆغان لە ڕووی دەروونییەوە ڕادەستی ئەنجومەنی دەروونناسانی تورکیا کراوە./.