وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە وەڵامی جۆبایدنی دایەوە

(0) / / ئەمەریکا / جۆبایدن


Oct 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە لە بەیاننامەیەکدا لە بەرامبەر لێدوانی بەرپرسانی ئەمریکا بە تایبەت سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە هاتە دەنگ و ڕایگەیاند کە ڕیاز سیاسەتی سەپێندراوی هیچ وڵاتێک قبووڵ ناکات.

پاش ئەوەی کە کۆمەڵەی وڵاتانی ئۆپێک پڵەس دابەزینی 2 ملیۆن بەرمیل وەبەرهێنانی نەوتی ڕاگەیاند، جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی کە ئەم بڕیارە کاریگەریی لە سەر پەیوەندییەکانی ڕیاز و واشنتن دەبێت.

وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە لە کاردانەوەی بەرامبەر بە لێدوانی بەرپرسانی ئەمریکا بە تایبەت جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە، ڕەتیکردەوە کە بڕیارەکەی ئۆپێک پڵەس پەیوەندی بە کێشە نێودەوڵەتییەکانەوە هەبێت.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی سعوودیەدا هاتووە کە بڕیارەکەی ئۆپێک پڵەس بڕیارێکی گشتی و بە کۆدەنگی وڵاتانی ئەندام بووە.

ڕاشیگەیاندووە کە ڕیاز سیاسەتی سەپێندراوی هەر وڵاتێک لە دژی خۆی ڕەتدەکاتەوە و ڕایدەگەێنێت کە لە ڕوانگەی ستراتیژی و بەرژەوەندی هاوبەشەوە دەڕوانێتە پەیوەندییەکانی لە گەڵ واشنتن./.