سعوودیە: لێدوانی ئەمریکییەکان تووشی سەرسوڕمانی کردووین

(0) / / ئەمەریکا / خالید بن سەلمان ئۆپێک پڵەس


Oct 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزیری بەرگری سعوودیە وتی کە تۆمەتبارکردنی ڕیاز بە هاوکاریی ڕووسیا لە لایەن ئەمریکاوە جێی سەرسوڕمانە.

خالید بن سەلمان وەزیری بەرگری سعوودیە تۆمەتەکانی ئەمریکای لە دژی وڵاتەکەی سەبارەت بە هاوکاریکردنی ڕووسیا ڕەتکردەوە.

ناوبراو وتی کە لە لێدوانی بەرپرسانی ئەمریکا سەبارەت بە هاوکاریکردنی ڕووسیا لە شەڕی ئۆکرانیا تووشی سەرسوڕمان بووین و ئەو تۆمەتانە تەنانەت لە لایەن حکومەتی ئۆکرانیاوە باس نەکراوە.

بن سەلمان وتی: بڕیارەکەی ئۆپێک پڵەس بۆ دابەزاندنی ڕێژەی وەبەرهێنانی نەوت، بڕیارێکی ئابوری بووە بەڵام هەندێک سعوودیەیان بە پاڵپشتی لە ڕووسیا تۆمەتبار کردووە./.