لێبوردنی نێودەوڵەتی: داعش لە ساڵی 2022 سەدان کەسی لە وڵاتی مالی لەسێدارە داوە

(0) / / ئەفریقیا / داعش


Oct 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە گرووپی تیرۆریستی داعش لەمساڵ تا ئێستا سەدان کەسی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی مالی لە ئەفریقا لەسێدارە داوە.

لە ڕاپۆرتێکی لێبوردنی نێودەوڵەتیدا هاتووە کە داعش سەدان کەسی لە مالی سەر بڕیوە و بە دەیان هەزار گوندنشین پاش لەدەستدانی داراییەکانیان لە مانگی ئادار لەو ناوچەکانی خۆیان لەو وڵاتە هەڵهاتوون.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە گرووپە توندڕۆکان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی مالی هێرشی دڕندانەیان کردووەتە سەر گوندەکان و خەڵکیان سەربڕیوە و داراییەکانی ئەوانیان تاڵان کردووە، حکومەتیش دەبێت هەوڵی زیاتر بۆ پاراستنی خەڵک بدات./.