ژنە ئەمریکییەکی سەرکردەی داعش بە 20 ساڵ زیندان سزا درا

(0) / / ئەمەریکا / داعش


Nov 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

ژنێکی ئەمریکی کە سەرکردەی فەوجێکی ژنانی گرووپی تیرۆریستی داعش لە سوریا بووە، بە بڕیاری دادگا بە 20 ساڵ زیندان سزا درا.

ڕۆژنامەی گاردیەنی بەریتانی ڕایگەیاندووە کە ئالیسۆن فلوک ئیکرێن، 42 ساڵە، دانی بەوەدا ناوە ئەو کاتەی لە سوریا بووە، فەرماندەیی فەوجی خەتیبە نۆسەیبەی لە ئەستۆ بووە، ئەو فەوجەی کە تێیدا نزیکەی سەد کچی تەنانەت کەم تەمەن، سەرقاڵی چالاکییە تیرۆریستییەکان بوون و ژنە ئەمریکییەکەش لە ڕووی سەربازی و بە تایبەت بەکارهێنانی چەک و تەقەمەنییەوە مەشق و ڕاهێنانی بەوان کردووە.

منداڵەکانی ئالیسۆن بە دادگایان ڕاگەیاندووە کە دایکیان خولیای هێز و دەسەڵاتی هەیە و شیاوی ئەوەیە زیاترین سزای بە سەردا بسەپێندرێت./.