هێرشێکی داعش لە موزامبیک 57 کوژراوی لێکەوتەوە

(0) / / ئەفریقیا / داعش


Mar 29, 2021

قەبارەی فۆنت:

گرووپی تیرۆریستی داعش بەرپرسیاریەتی هێرشێکی لە موزامبیک گرتە ئەستۆ کە لانیکەم 57 کوژراوی لێکەوتووەتەوە.

لە هێرشێکی داعش بۆ سەر شاری پاڵما لە وڵاتی موزامبیک 57 کەس کوژران.

جولیا واچیف ئەندامی ئەنجومەنی مافی ژنان لە موزامبیک بە ئاژانسی سپۆتنیکی ڕاگەیاندووە کە لە هێرشێکی داعش بۆ سەر هوتێلی ئاماروڵا لە شاری پاڵما 57 کەس کوژران کە 7 کەس لەوان بیانی بوون.

ئاژانسی هەواڵی فەرەنساش ڕایگەیاندووە کە داعش دەستی بە سەر ئەو شارەدا گرتووە./.