هاوڕەگەزبازێک بووە سەرۆکی پەرلەمانی ئیسرائیل

(0) / / ئاسیا / بنیامین نتانیاهۆ


Dec 29, 2022

قەبارەی فۆنت:

کابینەی نوێی ئیسرائیل بە سەرۆکایەتی بنیامین نتانیاهۆ متمانەی وەرگرت و هاوکات کەسێکی هاوڕەگەزبازیش بووە سەرۆکی پەرلەمانی ئەو ڕژێمە.

سی و حەوتەمین کابینەی ئیسرائیل دەستی بەکارەکانی کرد، هەروەها بنیامین نتانیاهۆش بۆ جاری شەشەم پۆستی سەرۆک وەزیرانی بە دەست هێنا.

لە لایەکی دیکەوە، ئەمیر ئوحانا ڕۆژی چوارشەممە وەک سەرۆکی پەرلەمانی ئیسرائیل هەڵبژێردرا.

ئوحانا ئەندامی پارتی لیکود و کەسێکی هاوڕەگەزبازە و وێنەی لە گەڵ هاوڕەگەزبازان بڵاو بووەتەوە و لە بنەڕەتدا مەغربییە./.