سەرۆک وەزیرانی عێراق لێژنەیەکی بۆ ئاوەدانکردنەوەی موسڵ پێکهێنا
(0) /
لێژنەیەکی باڵا بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئاوەدانکردنەوەی موسڵ پێکهێنرا.
مستەفا کازمی لێژنەیەکی باڵای بۆ بەدواداچوونی ئاوەدانکردنەوەی موسڵ بە سەرۆکایەتی خۆی پێکهێنا.
لێژنەکە بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئەندامێتی وەزیری دارایی، وەزیری پلاندانان، نیشتەجێبوون، شارەوانییەکان، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆک وەزیران، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و پارێزگاری نەینەوایە.
حکومەتی عێراق چاوی بڕیوەتە بەڵێنەکەی پاپا کە لە سەردانەکەی بۆ موسڵ ڕایگەیاندبوو هەوڵی هاوکاری نێودەوڵەتی بۆ ئاوەدانکردنەوەی شارەکە دەدات./.
تێبينيێك بنێرە: