واشنتن: بەشداری لە کۆبوونەوەکەی ڤیەننای تایبەت بە ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران دەکەین
(0) /
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە واشنتن لە کۆبوونەوەی سێ شەممەی داهاتووی ڤیەننا تایبەت بە گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران بەشداری دەکات.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە کە ئێمە بەشداری لە کۆبوونەوەی ڤیەننا دەکەین لە گەڵ ڕووسیا و چین و هاوبەشەکانمان لە ئەورووپا و تەوەری ئەو کۆبوونەوەش گەڕانەوەی دووقۆڵییە بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی لە گەڵ ئێران.
لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە چاوەڕێی دانوستانێکی دژوار دەکەین بەڵام لەو بڕوایەداین کە ئەمە هەنگاوێکە بەرەو پێشەوە.
بەیاننامەکە ڕایگەیاندووە کە دانوستانەکان لە سەر گەڕانەوەی ئێرانە بۆ بەڵێنەکانی لە ڕێکەوتنی ناوەکی و هاوکات هەڵگرتنی گەمارۆکان لە لایەن ئەمریکاوە./.
تێبينيێك بنێرە: