ترەمپ لە سەر شەڕی ئۆکراینا بەڵێنێک دەدات

(0) / / ئەورووپا / ڕووسیا ئۆکراینا زیلینسکی ئەمریکا دوناڵد ترەمپ


Feb 21, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا ڕایگەیاند کە دەستبەجێ لە پاش هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆک کۆماری نوێ، کۆبوونەوەیەک لە نێوان هەر دوو سەرۆک کۆماری ڕووسیا و ئۆکراینا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان ڕێکدەخات.
دوناڵد ترەمپ لە میانەی بەشداریکردنی لە گردبوونەوەیەکی لایەنگرانی لە ویلایەتی فلۆریدا وتی کە بەڵێن دەدەم دەتوانم لە ماوەی 24 کاتژمێردا قەیرانی ئۆکراینا چارەسەر بکەم.
ناوبراو وتی کە دەستبەجێ پاش هەڵبژاردنەوەم وەک سەرۆک کۆماری ئەمریکا، کۆبوونەوەیەک لە نێوان ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا و ڤلۆدۆمیر زیلینسکی سەرۆک کۆماری ئۆکراینا بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە ڕێکدەخەم.
ترەمپ وتی کە دەتوانم لە ماوەی 24 کاتژمێردا بگەمە ڕێکەوتنی چارەسەرکردنی قەیرانی ئۆکراینا./.