بۆڵتۆن: ترەمپ سەرکەوێت ئەمریکا لە ناتۆ دەکشێتەوە

(0) / / ئەمەریکا / جۆن بۆڵتۆن ترەمپ ئەمریکا


Feb 25, 2023

قەبارەی فۆنت:
ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، پاڵپشتی کۆماریخوازەکانی لە دوناڵد ترەمپ بە خۆکوژی ناو برد و وتی کە ئەگەر ناوبراو لە هەڵبژاردنەکانی 2024 سەرکەوتن بە دەست بێنێت لە ناوتۆ دەکشێتەوە.
جۆن بۆڵتۆن بە ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ڕاگەیاند کە ئەگەر دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا سەر لە نوێ لە ساڵی 2024 هەڵبژێردرێتەوە، لە ڕێکخراوی ناتۆ دەکشێتەوە و ئەمەش کارەساتە.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئەگەری پاڵپشتی کۆماریخوازەکان لە دوناڵد ترەمپ وتی کە ئەمە درێژترین نموونەی مێژووییە لە هەوڵی پارتێکی سیاسی بۆ خۆکوژی.
جۆن بۆڵتۆن کە لە سەردەمی سەرۆکایەتی دوناڵد ترەمپ، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بوو، مانگی ڕابردوو ڕایگەیاند کە بەنیازە لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2024 وەک کاندید بەشداری بکات./.