ئایا بەشار ئەسەد سەردانی قاهیرە دەکات؟

(0) / / ئەفریقیا / بەشار ئەسەد سامح شوکری سوریا دیمەشق قاهیرە


Feb 28, 2023

قەبارەی فۆنت:
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی میسر لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە دەنگۆی سەردانیکردنی ئەو وڵاتە لە لایەن سەرۆک کۆماری سوریاوە، وتی کە هەر ئەگەرێک لە ئارادایە.
ئەحمەد ئەبوزەید وتی کە لە سەردانەکەی سامح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر بۆ دیمەشق و کۆبوونەوەی لە گەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا، ئەو بابەتە باس نەکراوە بەڵام بێگومان لە بواری دیپلۆماسیدا هەر ئەگەرێک لە ئارادایە.
ناوبراو وتی کە لە کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی میسر و سەرۆک کۆماری سوریا پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەر دوو وڵات تاوتوێ کرا و شوکری بە ڕاشکاوانە هەڵوێستی میسری لە سەر گۆڕانکارییەکانی سوریا باس کردووە و جەختیکردووەتەوە کە میسر بەرگری لە سوریا و یەکگرتوویی ئەم وڵاتە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەکات.
سامح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر ڕۆژی دووشەممە بۆ گەیاندنی پەیامی هاوخەمی خۆی بە بۆنەی ڕووداوی بومەلەرزەکەی 6 ی شوباتەوە سەردانی دیمەشقی کرد./.