ئەمریکا بۆ ئێران: سەرجەم بژاردەکان لە سەر مێزە

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا


Mar 02, 2023

قەبارەی فۆنت:
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی کە دیپلۆماسی باشترین ڕێگای ڕێگرییە لە گەیشتنی ئێران بە چەکی ناوەکی.
نێد پرایس ڕۆژی چوارشەممە لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی خۆی وتی کە دیپلۆماسی باشترین ئامرازی ڕێگرییە لە گەیشتنی ئێران بە چەکی ناوەکی بەڵام سەرجەم بژاردەکان لە سەر مێزە.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە وتی کە ئێمە پابەندی بڕیاری خۆمانین بۆ دەستخستنی چەکی ناوەکی لە لایەن ئێرانەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی باڵای ئێران ڕەتیدەکەنەوە وڵاتەکەیان هەوڵی گەیشتن بەو جۆرە چەکانە بدات و ڕایانگەیاندووە کە لە ڕووی ئەخلاقی، ئیسلامی و یاساییەوە ئەو چەکانە بە حەرام دەزانن و ئەوە ڕژێمی ئیسرائیلە کە بە پاڵپشتی ئەمریکا بووەتە خاوەنی جۆرەکانی چەکی کۆمەڵکوژ و هیچ لێپرسینەوەیەکی لە گەڵدا ناکرێت./.