ئەمریکا هەڵوێستی خۆیی لە سەر کۆپتەرەکەی هەسەدە ڕاگەیاند
(0) /
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی پەیوەندی بە ڕووداوی کەوتنە خوارەوەی کۆپتەرێکی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتەوە نییە.
پات ڕایدەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی کە ئەمریکا هیچ پەیوەندییەکی بە جوڵەی ئەو دوو کۆپتەرەی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتەوە نییە کە یەکێک لەوان لە عێراق کەوتووەتە خوارەوە.
ناوبراو وتی کە هێزەکانی سوریای دیمۆکرات، هێزێکی تایبەتن و ئۆپەراسیۆنی تایبەت بە خۆیان هەیە و ئەمریکاش لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش هاوبەشی ئەوان دەکات.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا وتی کە واشنتن و هاوپەیمانان هیچ بەشدارییەکیان نەبووە لە ڕووداوی کەوتنە خوارەوەی کۆپتەرێکی هێزەکانی هەسەدە و هیچ زانیارییەکیان نەبووە سەبارەت بە جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنی لەو جۆرە.
وتیشی کە هێزەکانی هەسەدە بەشێکی گرنگن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش و ئەمریکاش بەردەوام دەبێت لە هاوبەشیکردنی ئەو هێزانە لە پێناو شکستهێنانی تەواوی تیرۆریستانی داعش./.
تێبينيێك بنێرە: