نتانیاهۆ پاشەکشەی کرد
(0) /
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل مەترسی شەڕی ناوخۆیی وەبیرهێنایەوە و وتی کە پرۆسەی پەسەندکردنی هەمواری یاسای داد بە شێوازی کاتی ڕادەگیرێت.
بنیامین نتانیاهۆ سەرەڕای پێداگریی چەند هەفتەی ڕابردوو بۆ هەموارکردنەوەی یاسای دادی ئیسرائیل، ڕاگرتنی ئەو پرۆسەیەی ڕاگەیاند.
ناوبراو وتی کە کەمینەیەکی توندڕۆ هەوڵی دابەشکردنی ئیسرائیل دەدەن و ئێستا لە شەڕی ناوخۆیی نزیک بووینەتەوە و هیچ کات موڵەتی وەها شەڕێک نادەین.
نتانیاهۆ وتی کە ئیسرائیل کەوتووەتە دووڕیانێکی مەترسیدار و قەیرانی ئێستا وا دەخوازێک هەمووان بەرپرسیارانە هەڵسووکەوت بکەن.
وتیشی کە ئیسرائیل بە بێ سوپا بوونی نابێت و ئاڵۆزییە ناوخۆییەکانی سوپا قبووڵکراو نابێت./.
تێبينيێك بنێرە: