هۆکاری بانگهێشتکردنی لایەنەکان بۆ کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی هەرێم ئاشکرا بوو

(0) / / كوردستان / نێچیرڤان بارزانی


Apr 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕاوێژکارێکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بۆ کۆبوونەوە لە گەڵ نێچیرڤان بارزانی بانگهێشت کراون.

دڵشاد شەهاب ڕایگەیاندووە کە لەو کۆبوونەوەدا هەڵبژاردنەکانی عێراق و یەکڕیزی کورد لە بەرامبەر پرسە سیاسییەکان تاوتوێ دەکرێت.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە مەرج نییە کەسی یەکەمی لایەنەکان لەو کۆبوونەوەدا بەشدار بن بەڵام بە پێی زانیارییەکان ژمارەیەک لە کەسی یەکەمی حیزبەکان بەشداری ئەو کۆبوونەوە دەکەن./.