کۆکردنەوەی دۆمەڵان دیسانەوە سورییەکانی کردە قوربانی

(0) / / ئاسیا / سوریا داعش


Apr 16, 2023

قەبارەی فۆنت:
لە پارێزگای حەمای سوریا و لە کاتی هەڵکەندن و کۆکردنەوەی دۆمەڵان تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر ژمارەیەک گوندنشینی سنوری ئەم پارێزگایە و لە ئاکامدا 26 کەس کوژران.
ئاژانسی فەرمی سوریا ڕایگەیاندووە کە ئەو هێرشە لە ڕۆژهەڵاتی حەما بووە و ژمارەی کوژراوەکانیش کە سەرقاڵی هەڵکەندن و کۆکردنەوەی دۆمەڵان بوون، 26 کەس بووە.
ڕۆژی 17 ی شوباتی ڕابردووش 53 کەس لە کاتی کۆکردنەوەی دۆمەڵان بە هۆی هێرشی داعشەوە لە سوریا کوژران./.