چین بۆ ئەمریکا: یاری بە ئاگر نەکەیت

(0) / / ئەمەریکا / چین تایوان ئەمریکا


Apr 18, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزارەتی دەرەوەی چین لە سەر پڕچەککردنی تایوان لە لایەن ئەمریکاوە بە توندی هۆشدارییدا و وەک یاریکردن بە ئاگر ناوی بردووە.
وانگ ونبین وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە فرۆشتنی چەکی ئەمریکی بە تایوان و هەر هۆکارێکی دیکە کە ئاسایشی گەروی تایوان بخاتە مەترسییەوە، بە توندی هۆشدارییدا.
ناوبراو وتی کە هەندێک لە ئەمریکاوە دەیانەوێت لە ڕێگای تایوانەوە چین کۆنتڕۆڵ بکەن بەڵام ئەمە یاریکردنە بە ئاگر و تەنیا کێشەکان زیاتر دەکات.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین داوای لە ئەمریکا کرد کە پابەندی بەڵێنی ڕێزگرتن لە چینی یەکگرتوو بێت./.