لەتیف ڕەشید: چاکەی ئێران لەبیر ناکەین

(0) / / ئاسیا / لەتیف ڕەشید


Apr 29, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری عێراق وتی کە لە گەڵ ئێران مێژوو، جوگرافی و کەلتورێکی هاوبەشمان هەیە و پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵاتیش بەهێز و نەگۆڕە.
لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی شەممە 29 ی نیسانی 2023 پاش کۆبوونەوەی لە گەڵ ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە تاران، وتی کە ئامانج لە سەردانەکەم جەختکردنەوەیە لە سەر پەیوەندییە مێژووییەکانی هەر دوو وڵاتی دۆست و دراوسێ ئێران و عێراق.
سەرۆک کۆماری عێراق وتی: ئەم پەیوەندییانەش تەنیا لە ئاستی فەرمی و حکومیدا نییە، لە بەر ئەوەی کە ئێمە لە گەڵ ئێران جوگرافی و مێژوویەکی هاوبەشمان هەیە و بەدەر لەمەش کەلتور و پەیوەندییەکی کۆمەڵایەتی زۆر لە نێوان دانیشتووانی هەر دوو وڵاتدا هەیە.
لەتیف ڕەشید بە ئاماژە بە پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکانی نێوان ئێران و عێراق وتی: ڕوون و ئاشکرایە کە پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات بەهێز و نەگۆڕە و ئەمەش بۆ هەوڵی هەر دوو وڵات لە بوارە جیاجیاکان و لە سەر بنەمای سەربەخۆیی و بەرژەوەندی هاوبەش دەگەڕێتەوە.
ناوبراو وتی: بۆ باسکردن لە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان ئێران و عێراق پێویستمان بە چەندین کاتژمێر کات هەیە، گەلی عێراق بە وەفاداری ناسراوە و هیچ کات هاوکارییەکانی ئێران لە بیر ناکەن، حکومەتی ئێران لە خەباتی دژ بە ڕژێمی بەعس هاوکاری عێراقییەکانی کرد و سنورەکانی بە ڕووی عێراقییەکاندا کردەوە تا بتوانن پەناگەیەک بۆ خۆیان بدۆزنەوە.
سەرۆک کۆماری عێراق وتی: هیچ کات هاوکاری و پاڵپشتی ئێران لە خەڵکی هەڵەبجەش لە بیر ناکەین. پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵات بەهێزە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەهێزتریش دەبێت، ئێمە دەبێت ئەم پەیوەندییانە لە سەرجەم ئاستەکاندا بەرز بکەینەوە و کێشە و بەربەستەکان چارەسەر بکەین.
سەرۆک کۆماری عێراق بە ئاماژە بە دۆسیەی ئاو، ڕایگەیاند کە پێویستە هەر دوو وڵات لە بواری بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکانیش هاوکاری بکەن.
لەتیف ڕەشید پیرۆزبایی ڕێکەوتنەکەی نێوان ئێران و سعوودیەی کرد و وتی: لەو بڕوایەداین کە ئەم هەنگاوە کاریگەری زۆر باشی لە سەر ئاسایشی ناوچەکە دەبێت و یارمەتیدەری ئاسایشی گەلی ئێمە و گەلانی ناوچەکە دەبێت./.