ساندرز: بایدن سەردەکەوێت

(0) / / ئەمەریکا / جۆبایدن دوناڵد ترەمپ


May 01, 2023

قەبارەی فۆنت:
سیناتۆرێکی دیمۆکراتی ئەمریکی ڕایگەیاند کە جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئێستای ئەو وڵاتە لە هەڵبژاردەکانی ساڵی 2024 دیسانەوە بە دەنگێکی زۆر سەرکەوتن بە دەست دێنێت.
بێرنی ساندرز کە لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2020 ی ئەمریکا یەکێک لە ڕکابەرەکانی جۆبایدن بووە، وتی: ئەوەی کە من و سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆچوونی جیاوازمان هەیە لای هەمووان ڕوونە و نهێنی نییە بەڵام پێم وایە کە بایدن بە هۆی پێشینە و ئەزموونی سیاسییەوە بژاردەیەکی باش بۆ دەنگدەران دەبێت.
ساندرز وتی: ئێمە لە وڵاتێکدا دەژین کە پارتێکی سەرەکیی هەیە، واتە کۆماریخوازەکان کە زۆربەی سەرکردەکانی بڕوایان بە دیمۆکراسی نییە و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە دوناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2024 سەرکەوتن بە دەست دێنێت، ئەوان هەوڵ دەدەن ڕێگری لە دەنگدانی خەڵک بکەن.
ئەو سیناتۆرە ئەمریکییە وتی: ئەگەر دیمۆکراتەکان و سەرۆک کۆمار گرنگی بە کێشە و گرفتی چینی کرێکار بدەن و خزمەتگوزاری بەوان دەست پێبکەن، پێم وایە کە بایدن دەتوانێت لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بە زۆرینەی دەنگ براوە بێت./.