بایدن داوای بودجەی 715 ملیار دۆلاری بۆ وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەکات

(0) / / ئەمەریکا / جۆبایدن


Apr 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری ئەمریکا داوایکردووە کە بودجەی وەزارەتی بەرگری بۆ 715 ملیار دۆلار زیاتر بکرێت و ڕایگەیاند کە بەشێک لەو بودجەیە لە پێناو کۆنتڕۆڵکردنی چین و ڕووسیا بەکار دێت.

جۆبایدن پرۆژەی پێشنیارکراوی بودجەی حکومەتەکەیی ڕادەستی کۆنگرێسی ئەمریکا کرد.

لەو پێشنیارەدا هەڕەشەی چین وەک کێشەی سەرەکی ئەمریکا ناو براوە. بایدن داوای زیاترکردنی بودجەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکای بۆ 715 ملیار دۆلار کردووە و ڕایگەیاندووە کە بەشێک لەو بودجەیە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دوو وڵاتی چین و ڕووسیایە.

کۆنتڕۆڵکردنی چین و ڕووسیا، نوێکردنەوەی پلانی ناوەکی، دۆخی کەشوهەوا و بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی بایۆلۆژی بە بەشێک لە ئامانجەکانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ناو براوە.

ئاژانسی بلۆمبێرگ ڕایگەیاندووە کە بەشێک لە پلانەکەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بۆ ڕوبەڕوبونەوەی چین و ڕووسیا، درووستکردنی چەکی هایپرسونیک و گۆڕانکاری لە هێزی دەریایی ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ژێردەریاییەکانە کە هەڵگری مووشەکی بالستین.

ئیدارەی نوێی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جۆبایدن ڕایگەیاندووە کە ڕوبەڕوبونەوەی هەڕەشەکانی چین پلانی ستراتیژی ئەمریکایە./.