سێ فەرماندەی داعش لە تورکیا دەستبەسەر کران

(0) / / ئەورووپا / داعش تورکیا


May 24, 2023

قەبارەی فۆنت:
لە تورکیا 12 کەس بە تۆمەتی پەیوەندی و ئەندامێتی لە گرووپی تیرۆریستی داعش دەستبەسەر کران.
تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی تورکیا لە هەڵمەتێکدا 12 ئەندامی داعش بە تایبەت 3 فەرماندەی ئەو گرووپە تیرۆریستییەیان دەستبەسەر کرد.
ئەو چالاکییەش شەوی ڕابردوو لە ئیستەنبووڵەوە دەستیپێکرد و پارێزگاکانی قونیە و ئەنتالیاشی گرتەوە.
لە نێو ئەوانەی دەستبەسەر کراون، کەسانی وەک دادوەری ناوچەی مەڕمەڕە، بەرپرسی پارێزگای ئیستەنبووڵ و بەرپرسی ئازەربایجان بوونیان هەبووە.
ئەو کەسانەی خۆیان بە ناوی گرووپی " التقوی " ناساندووە و فەرمانیان لە سوریاوە وەرگرتووە.
بە وتەی چەند سەرچاوەیەک، فەرماندە دەستبەسەرکراوەکان لە ناوچە جیاجیاکانی ئیستەنبووڵ چالاکییان هەبووە و کاری دارایی و ڕێکخستنیان بۆ داعش کردووە./.