سینان ئۆغان چی لە سەر پەیوەندییەکانی خۆی و ئەردۆغان دەڵێت؟

(0) / / ئەورووپا / سینان ئۆغلۆ تورکیا


May 26, 2023

قەبارەی فۆنت:
کاندیدی خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا دژایەتی خۆی لە گەڵ هەدەپە ڕاگەیاند و وتی کە هیچ پەیوەندییەکی نهێنی لە نێوان ئەو و ئەردۆغاندا نییە، بەدەر لەوەی کە پاڵپشتی خۆیی بۆ ڕاگەیاندووە و سەبارەت بە داهاتووی حکومڕانی تورکیا وتووێژی لە گەڵدا کردووە.
سینان ئۆغلۆ کاندیدی هاوپەیمانی ئاتا لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی تورکیا ڕایگەیاند کە وەستانەوە لە ڕیزی پارتی هەدەپە دژی لۆژیکە، ئەو پارتە ڕەخنەیان لێدەگرن بۆیە ناتوانن شانبەشانی پارتێک بوەستن کە نەژادپەرستن.
ناوبراو وتی: هیچ نهێنییەک لە نێوان من و ئەردۆغاندا نییە و تەنیا پاڵپشتی خۆمم بۆ دەربڕیوە و سەبارەت بە حکومڕانی داهاتووی تورکیاش پێکەوە وتووێژمان کردووە.
ئۆغان ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی تورکیا ئۆپەراسیۆنیان لە دژی چەکدارانی پەکەکە لە باکوری سوریا ئەنجامداوە و تا ڕادەیەک ئەو ناوچە لە لایەن پەکەکەوە چۆڵکراوە و دەتوانن لە ماوەی داهاتوودا ئاوارەکانی سوریا لە تورکیاوە بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان./.