باڵیۆزی ئەمریکا: لە ڕوانگەی واشنتن و بەغداوە شەڕی دژ بە داعش کۆتایی نەهاتووە

(0) / / ئەمەریکا / ئلینا ڕومانۆسکی


Jun 07, 2023

قەبارەی فۆنت:
باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەیەکی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و لۆید ئۆستن وەزیری دەرەوەی ئەمریکای سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە عێراق ئاشکرا کردووە.
ئلینا ڕومانۆسکی لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند کە بە پێی لێکدانەوەی حکومەتی عێراق، داعش بەردەوام وەک هەڕەشەیەکی ئەمنی لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی ماوەتەوە و ئەمریکاش ڕەزامەندیی لە سەر ئەمە دەربڕیوە.
ناوبراو وتی کە سەرۆک وەزیرانی عێراق و حکومەتی ئەمریکا لەو بڕوایەدان کە شەڕی دژ بە تیرۆریزم هێشتا تەواو نەبووە.
ڕومانۆسکی وتی کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ئەمریکا لە سەر بانگهێشتی حکومەتی عێراق لەم وڵاتەدان و درێژە بە هەوڵە هاوبەشەکان بۆ لەناوبردنی تیرۆریزم دەدرێت./.