ڕێواس فایەق دەچێتە پەرلەمان و هێمن هەورامی دەوام ناکات

(0) / / كوردستان / ڕێواس فایەق


Jun 08, 2023

قەبارەی فۆنت:
لە پاش بڕیارەکەی دادگای فیدارڵی عێراق و هەڵوەشانەوەی درێژکردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکی پەرلەمان هێشتا دەوامی فەرمی خۆی دەکات بەڵام جێگرەکەی بە تەواوی دەستی لە کار هەڵگرتووە.
بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق لە 30 ی ئایاری 2023 بووە هۆی هەڵوەشانەوەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان. لەو ڕۆژەوە ڕێواس فایەق سەرۆکی پەرلەمان دەوامی خۆی دەکات، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بە پێی بڕیارەکە دەبێت سەرۆک و جێگر و ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان نووسراوی خانەنشینیان بۆ بکرێت.
هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان دەوام ناکات و ئامادەش نەبووە واژۆ لە سەر هیچ نووسراوێک بکات.
لە پاش دەرکردنی بڕیارەکەی دادگای عێراق، پەرلەمانی کوردستان هیچ بەیاننامە و ڕوونکردنەوەیەکی نەبووە بە قبووڵکردن یان قبووڵنەکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی./.