دانوستانەکانی ئێران و وڵاتانی ئەورووپی دەستیپێکردەوە

(0) / / ئەورووپا / ئێران


Jun 13, 2023

قەبارەی فۆنت:
دانوستانەکانی نێوان ئێران و سێ وڵاتی فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا لە سەر دۆسیەی ناوەکی دەستیپێکردەوە.
دانوستانەکان لە شاری ئەبوزەبی و بە نێوەندگێڕی وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە بووە.
لە گەڕی ئەمجارەی دانوستانەکان، جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی ئەم چوار وڵاتە بەشدارییان کردووە.
عەلی باقری جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی دانوستانەکانی پشتڕاست کردووەتەوە./.