کۆبوونەوەی سیسی و سودانی لە قاهیرە

(0) / / ئەفریقیا / محەممەد شیاع سودانی


Jun 13, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەردانەکەیدا بۆ قاهیرە لە گەڵ سەرۆک کۆماری میسر کۆبووە.
محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە شاری قاهیرە لە گەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر کۆبووە.
سەرۆک کۆماری میسر لەو کۆبوونەوەدا پاڵپشتی وڵاتەکەیی بۆ ئاسایش و سەقامگیری عێراق ڕاگەیاند و جەختی لەوەش کردەوە کە پێویستە هاوکارییەکانی نێوان هەر دوو وڵات لە بوارەکانی سیاسی، ئابوری، بازرگانی و ڕۆشنبیری جۆربەجۆر بکرێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق کە لە ماوەی 100 ڕۆژی ڕابردوو بۆ دووەم جارە سەردانی میسری کردووە، ڕایگەیاندووە ئامانج لە سەردانەکەی پتەوکردنی هاوکارییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و قاهیرەیە.
سەرچاوەیەکی لە حکومەتی عێراق بە پێگەی العربی الجدید ی ڕاگەیاندووە کە یەکێک لە ئامانجەکانی سەردانەکەی سودانی نێوەندگێڕییە لە نێوان ئێران و میسر./.