فەرەنسا 10 ژن و 25 منداڵی لە سوریاوە گەڕاندووەتەوە

(0) / / ئەورووپا / سوریا داعش فەرەنسا


Jul 04, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاندووە کە 10 ژن و 25 منداڵ لە کەمپەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریاوە بۆ ئەم وڵاتە گەڕێندراونەتەوە.
لە بەیاننامەیەکی ئەمڕۆ سێ شەممە 4 ی تەمموزی 2023 ی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسادا هاتووە کە ئەوانەی هێشتا نەگەیشتوونەتە تەمەنی یاسایی، ڕادەستی دەزگا کۆمەڵایەتییەکان کراون و ئەوانەش تەمەنیان لە سەروی 18 ساڵەوە بووە ڕادەستی دەزگای داد کراون.
بە هەزاران کەس لە خێزانی تیرۆریستانی داعش لە زیاتر لە 60 وڵاتەوە لە کەمپەکانی باکور و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریان کە لە لایەن هێزەکانی سوریای دیمۆکراتەوە کۆنتڕۆڵ کراون، بە تایبەت کەمپی هۆڵ کە وەک بۆمبێک هەڕەشە لە داهاتووی ناوچەکە دەکات.
فەرەنسا هاوینی ڕابردووش 16 ژن و 35 منداڵی لە قۆناغی یەکەمدا وەرگرتەوە و لە قۆناغی دووەمدا لە تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو 15 ژن و 40 منداڵی وەرگرتەوە.
لە قۆناغی سێهەمیشدا 15 ژن و 32 منداڵ لە کەمپی هۆڵەوە بۆ فەرەنسا گەڕێندرانەوە.