سەدر بە توڕەییەوە دەرکەوتەوە

(0) / / ئاسیا / موقتەدا سەدر


Jul 22, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی ڕەوتی سەدر پەیامێکی نوێی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاندووە کە ئیتر قسەکردن سوودی نەماوە.
موقتەدا سەدر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە قسەکردن سوودی نەماوە، ئائین نامۆ بووە و بەرگریکارەکانی گومانیان لێکردووە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئای خوایە ئەم قوربانییە قبووڵ بکە، بەرگریکردنمان لە ئائینەکان و شۆڕش لە پێناو قورئان و شوێنکەوتووانی ئێمە قبووڵ بکە، بەو کارەی ئەنجامدەران کردوویانە یان بە بێدەنگی بێدەنگەکان، یان کەمتەرخەمی کەمتەرخەمەکان لە ناومان مەبە.
سەرۆکی ڕەوتی سەدر ڕایگەیاندوو ەکە چاوەڕوان بن، من لە گەڵتانم لە نێو ئەوانەی چاوەڕوانن و سەلام بۆ ئەوانەی کە شوێن ڕێنماییەکان دەکەون.