وەزیری دەرەوەی لیبیا سەردانی ئێرانی کرد

(0) / / ئەفریقیا / نەجلا مەنقوش لیبیا حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ئێران


Jul 25, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دەرەوەی لیبیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران.
نەجلا مەنقوش وەزیری دەرەوەی لیبیا بە سەردانێکی فەرمی لە تارانە و بڕیارە لە گەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران کۆببێتەوە.
سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی لیبیا لە سەر بانگهێشتی فەرمی هاوتا ئێرانییەکەی بووە.
بڕیارە هەر دوو لا سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، پەرەپێدانی هاوکاری هاوبەش و گرنگترین بابەتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان وتووێژ بکەن.