ژنڕاڵ تیچیانی خۆیی وەک سەرۆکی نوێی نەیجر ناساند

(0) / / ئەفریقیا / محەممەد بازۆم نەیجر عەبدولڕەحمان تیچیانی


Jul 28, 2023

قەبارەی فۆنت:
پاش کودەتای هێزەکانی پاراستنی سەرۆکایەتی کۆماری نەیجر لە دژی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە و پشتیوانی سوپا لەم هەنگاوە، ژنڕاڵ عەبدولڕەحمان تیچیانی خۆیی وەک سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاگوزەری نەیجر ناساند.
تەلەفزیۆنی فەرمی نەیجر ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە ژنڕاڵ عەبدولڕەحمان تیچیانی فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی سەرۆکایەتی کۆماری ئەو وڵاتە، سەرۆک سەرۆکی نوێی نەیجر و سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاگوزەر دەستنیشان کراوە.
سەرچاوە ئەمنییەکانی نەیجر، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، ڕایانگەیاند کە هێزەکانی پاراستنی سەرۆکایەتی کۆمار، محەممەد بازۆم سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەیان لە کۆشکی سەرۆکایەتی گەمارۆ داوە.
هێزەکانی پاراستنی سەرۆکایەتی کۆماری نەیجر بە فەرمی ڕایانگەیاندووە کە بە کودەتا دەسەڵاتیان گرتووەتە دەست. سوپای نەیجریش پشتیوانی خۆیی بۆ کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی محەممەد بازۆم ڕاگەیاند.