سەرکردەی داعش لە سوریا کوژرا

(0) / / ئاسیا / سوریا داعش تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان


Aug 03, 2023

قەبارەی فۆنت:
گرووپی تیرۆریستی داعش لە تۆمارێکی دەنگیدا ڕایگەیاند کە سەرکردەی ئەم گرووپە لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا کوژراوە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند کە ئەبولحوسێن حوسێنی قورەیشی سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی داعش لە سوریا کوژراوە.
قورەیشی ساڵی ڕابردوو وەک جێگرەوەی ئەبولحەسەن هاشمی قورەیشی دیاری کرا.
گرووپی تیرۆریستی داعش لە تۆمارێکی دەنگیدا ڕایگەیاندووە کە ئەبوعومەر وتەبێژی ئەم گرووپەش لە لایەن دەزگای هەواڵگری تورکیاوە دەستگیر کراوە.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا چەند مانگی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە هێزەکانی دەزگای هەواڵگری وڵاتەکەی، سەرکردەی داعشیان لە سوریا کوشتووە.