لاهور شێخ جەنگی بۆ کۆچی دوایی کاروان عەلی شامار پەیامێکی بڵاو کردەوە

(0) / / كوردستان / لاهور شێخ جەنگی


Aug 05, 2023

قەبارەی فۆنت:
هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی سکرتێرەکەی بە ناوی کاروان عەلی شامار، پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکەی لاهور شێخ جەنگی لە درێژەدا هاتووە:
بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی ژیانئاوایی کاکە (کاروان عەلی شامار)، سکرتێری بەندە و کوڕی فەرماندە و تێکۆشەری دێرین عەلی شامار و ژنە سەرکردەی کورد ڕەوانشاد خاتوو وەسفیە بەنی وەیسم بیست کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە کارەساتێکی دڵتەزێن لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد و بەیەکجاری ماڵئاوایی لێکردین و برینێکی گەورەی خستە سەر دڵی هەموومان.
بەم بۆنە خەمناک و کۆستە گەورەیەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و خێزان و خانەوادە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەی دەکەین.
کاکە کاروان نموونەی دڵسۆزیی و ئازایەتی و ڕاستگۆیی بوو لە کار و پیشەکەیدا، مامۆستایەکی دڵسۆز بوو بۆ زانکۆ و خوێندکارەکانی، هەڤاڵ و کادرێکی بە وەفا و بە هەڵوێست و حەقبێژ بوو لە ئەرکی حیزبایەتیدا، هاوشێوەی خاتوو وەسفیەی دایکی؛ خۆی بە خزمەتکاری شەهیدان و هەموو چین و توێژەکان دەزانی، خۆی و خێزان و بنەماڵەکەی لە پێناو خزمەتکردن بە کورد و کوردستان قوربانی زۆریانداوە، هیوا و ئاواتی یەکخستنی ڕیزەکان و ئاشتەوایی بوو، هەربۆیە بەم کۆچەی کەلێنێکی گەورەی دروستکرد کە وا بە ئاسانی پڕنابێتەوە.
لە یەزدانی مەزن داواکارین کە گیانی کاکە کاروان بە بەهەشت شاد بکات و سەبووری و دڵنەواییش بە ئێمە و خێزان و خانەوادە و بنەماڵە تێکۆشەر و سەربەرزەکەی و خزم و هاوڕێ و دۆستانی ببەخشێت و ئەمە دواناخۆشییان بێت.
انا لله وانا الیە راجعون
لاهور شێخ جەنگی