لە هێرشێکی داعشدا 20 ئەندامی سوپای سوریا کوژران

(0) / / ئاسیا / سوریا داعش


Aug 11, 2023

قەبارەی فۆنت:
پاسێکی هەڵگری هێزەکانی سوپای سوریا شەوی ڕابردوو کەوتە بۆسەی تیرۆریستانی داعش و بە پێی دوایین ئامارەکان 20 کەس لەو هێزانە کوژراون.
شەوی پێنج شەممە پاسێکی هەڵگری هێزەکانی سوپای سوریا لە بیابانەکانی پارێزگای دەیرزۆر کەوتە بۆسەیەکی تیرۆریستانی داعش و بەو هۆیەوە 20 کەس کوژران و 10 ی دیکەش بریندار بوون.
پاسەکە هێزەکانی سوپای سوریای لە بنکە سەربازییەکەیان بۆ شاری دەیرزۆر دەگواستەوە کە لە ناوچەی مەیادین لە باشوری ڕۆژهەڵاتی دەیرزۆر کەوتە بۆسەی تیرۆریستانی داعش.