ئاژانسی ڕۆیتەرز: وەزیری بەرگری چین دیار نەماوە

(0) / / ئاسیا / چین ئاژانسی ڕۆیتەرز


Sep 15, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە کە وەزیری بەرگری چین لە دوو هەفتەی ڕابردووەوە هیچ دەرکەوتنێکی نەبووە.
لی شانگفۆ وەزیری بەرگری چین ماوەی دوو هەفتەیە دەرکەوتنی نەبووە و بڕیار بووە لە کۆبوونەوەیەک لە وڵاتی ڤێتنام بەشداری بکات کە لەوێش ئامادە نەبووە.
لی تەمەنی 65 ساڵە و بڕیار بووە لە ڕۆژانی 7 و 8 ی ئەیلول لە کۆبوونەوەیەک بۆ تاوتوێکردنی هاوکارییە سەربازییەکان لە ڤێتنام بەشداری بکات بەڵام ئامادە نەبووە.
دوو بەرپرسی ڤێتنامی ڕایانگەیاندووە کە پەکین بە حکومەتی ئەم وڵاتەی ڕاگەیاندووە کە وەزیری بەرگری چین بە هۆی کێشەی تەندرووستییەوە ئامادەی کۆبوونەوەکە نەبووە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز وەک یەکەم میدیای جیهانی باسی دیارنەمانی وەزیری بەرگری چینی کردووە.
گومانەکان لە سەر دیارنەمانی وەزیری بەرگری چین لە کاتێکدایە کە لە یەک مانگی ڕابردوو جێگرەوەی کین گانگ وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە دەستنیشان کرا، پاش ئەوەی کە چەندین هەفتە دیار نەمابوو.