بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم دەست پێناکاتەوە؟

(0) / / كوردستان / بەغدا نیشتمانی کوردستان بەهجەت ئەحمەد


Sep 23, 2023

قەبارەی فۆنت:
ڕاوێژکاری کاروباری وزە لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە کێشەی نەوت و هەناردەکردنی لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ تورکیا سیاسییە.
بەهجەت ئەحمەد ڕایگەیاندووە کە دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوت هیچ پەیوەندییەکی بە ڕێکەوتنی دارایی ئەم دواییەی نێوان بەغدا و هەولێرەوە نییە کە بریتی بووە لە ناردنی مووچەی سێ مانگی فەرمانبەرانی هەرێم.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە کێشەکە سیاسییە نەک ئابوری و تەکنیکی، پێشبینی ناکرێت بەم نزیکانە چارەسەر بکرێت.