وەزیری دەرەوەی سعوودیە سەردانی بەغدای کرد

(0) / / ئاسیا / فۆئاد حوسێن فەڵەستین فەیسەڵ بن فەرحان بەغدا


Oct 09, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دەرەوەی سعوودیە بە سەردانێک لە بەغدایە و لە لایەن وەزیری دەرەوەی عێراقەوە پێشوازی لێکرا.
فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە ئەمڕۆ دووشەممە 9 ی تشرینی یەکەمی 2023 گەیشتە بەغدا و لە لایەن فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراقەوە پێشوازی لێکرا.
تاوتوێکردنی دۆسیە هاوبەشەکان بە تایبەت ئابوری، وەبەرهێنان، ئەمنی و هەروەها دوایین دۆخی فەڵەستین لە ڕیزی گرنگترین تەوەرەکانی کۆبوونەوەی هەر دوو وەزیری دەرەوەی سعوودیە و عێراقدا بووە.