ڕووسیا چی لە سەر شەڕی غەززە دەڵێت؟

(0) / / ئەورووپا / فەڵەستین غەززە ڕووسیا


Oct 16, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکایەتی کۆماری ڕووسیا بەیاننامەیەکی لە سەر شەڕی غەززە بڵاو کردەوە.
لە بەیاننامەکەی سەرۆکایەتی کۆماری ڕووسیادا هاتووە کە ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لە سەر ڕووداوەکانی فەڵەستین پەیوەندی بە ژمارەیەک لە سەرۆک وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە کردووە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە پوتین پێی وایە نەبوونی پلانێکی چارەسەر و تەقینەوەی کێشەکان بووەتە هۆکاری گەیشتن بەم دۆخەی ئێستا.
ڕاشیگەیاندووە کە بەردەوامی ئەم شەڕە ڕەنگە بگاتە شەڕێکی بەربڵاوی ناوچەیی.