سیناتۆرێکی کۆماریخواز: ئەمریکا لاواز بووە و کەس حسێب بۆ بایدن ناکات

(0) / / ئەمەریکا / جۆبایدن


Apr 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

سیناتۆرێکی کۆماریخوازی ئەمریکا بە توندی ڕەخنەی لە هەڵوێستی ئەمریکا لە بەرامبەر سێ وڵاتی چین، ڕووسیا و ئێران گرتووە.

لیندزی گراهام سیناتۆری باڵای کۆماریخوازی کۆنگرێسی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا بە توندی ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە گرت.

ناوبراو وتی: کێشەکە لەوەدایە کە پوتین خۆی وەک کەسێکی بەهێزتر لە سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەبینێت، بە پێچەوانەی بۆچوونەکانی سوپای ئەمریکا لە ئەفغانستان پاشەکشە دەکەین، هەوڵ دەدەین دووبارە بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران بگەڕێینەوە، ئێرانییەکان پیتاندنی لە سەدا 60 ی یورانیۆمیان دەستپێکردووە، کۆی گشتی ئەمانەش بە واتای لاوازبوونی واشنتنە.

گراهام وتی کە لە جیهاندا کەس لە بایدن ناترسێت و ئەمەش بۆ ئەمریکا مەترسیدارە./.