هەسەدە کوژرانی سەرکردەیەکی باڵای داعشی ڕاگەیاند

(0) / / ئاسیا / داعش


Dec 28, 2023

قەبارەی فۆنت:
هێزەکانی سوریای دیمۆکرات ڕایگەیاندووە کە بە هاوکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سەرکردەیەکی باڵای داعشیان لە کەمپی هۆل کوشتووە.
هەسەدە ڕایگەیاندووە کە ئەو سەرکردەی داعش ناوی ئەبو عوبەیدە عێراقی بووە و بەرپرسی گرووپی تیرۆریستی داعش لە ناو کەمپی هۆل بووە.
ڕاشیگەیاندووە کە ئەو سەرکردەی داعش بەرپرسی هەموو ئەو هێرشانە بووە کە لە ماوەی ڕابردوو کراوەتە سەر هێزە ئەمنییەکانی پارێزەری ئاسایشی کەمپی هۆل.