ئەگەر ئەمجارە جەنابی سەرۆک ببینم
(0) /
ئەگەر ئەم جارە تەمەن دەرفەتی داین و جەنابیان ببینم بەبێ دوو دڵی پێی دەڵێم تەمەنی جەنابت سەرووی77 ساڵی ڕەبەقە لەوەتەی هەیە خەمی ئەم میلەتەت لەسەر شانە، بویتە بەمامە خەمە بۆی کۆتا خەمی لێ بخۆ و ناوی خودای لێ بێنە سواری فڕۆکە ببە تەشریفتان ببن و بچۆرە نەجەفی ئەشرەف سەردانێکی (سەماحەتی سەید عەلی سیستانی) بکە گلەیەکانی خەڵکی ئەم کوردستانەی پێ بگەیەنە، کە خەڵک لە چ دۆخێکی دارای سەختدایە!
دواتر تەشریفتان ببەنە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران بچۆ خزمەتی (سەماحەتی عەلی خامەنای) چاو پێکەوتن لەگەڵ بەرپرسانی دیکەی ئێران بکە لە تاران ، هیچ کەم و کوڕی و عەیبەیەک نیە ئەگەر ڕابەرو مەرجەعی گەلێکی ستەم لێکراو بچێتە خزمەتی ڕابەرو مەرجەعی میلەتێکی تر لەپێناو میلەتەکەی خۆی.
زۆر لەمێژ نیە تەنها سێ دەیە لەمەوبەر بوو کاتێ مەملەکەتی هاشمی ئوردنی توشێ قەیرانێکی سەختی دارای بوو( شا حسێن بن تەڵاڵ) وتی ئامادەم دەرگا بەدەرگا سواڵ بکەم تەنها ئەگەر بتوانم یەک منداڵی ئوردنی لەبرسێتی ڕزگار بکەم.
جەنابی سەرۆک ئێستا جەنابت ڕابەرو مەرجەعی گەلی کوردستانی، هاوتات نیە کاتی ئەوەیە چیتر گوێ لەبەرپرسانی پارتی نەگری ، چونکە گیرفان و قاسەو ژێر زەمینەکانیان هەڵئاوساوە، چ تاقیان باکی برسێتی میلەتیان نیە ، ئەوان برسیەتی و هەژاری نازانن چیە و نەیان بینیوەو هەستیشی پێ ناکەن، ئەوان بێ ئاگان لەبێ کارەبای، بێ ئاگان لە نەبونی غاز، ئاوی گەرم ، نەبونی، گرانی بازاڕ ، چونکە هیچ قەیرانێک کار لەوان ناکات.
جەنابی سەرۆک تکایە لوتفێکی باوکانە بکە ئاوڕێک لەخراپی دۆخی ئەو خەڵکە بدەرەوە کەهەرکات جەنابت وشەیەکت درکاندبێ ئەو میلەتە بەمتمانەیەکی قوڵەوە دوات کەوتوون، جەنابی سەرۆک و ڕابەرو مەرجەع وەک چۆن لەدوای ڕاپەڕین لەدەرگای بەرپرسانی ئەوروپاتدا بۆ ئەوەی پاڵپشتی دارای بۆ زانکۆکانی کوردستان پەیدا بکەی تەنها لەبەر ئەوەی زانکۆکانی کوردستان لە کاروانی زانست دوانەکەون پرۆسەی خوێندن نەوەستێ ڕووی خۆت شکاند و داوای پارەت لەکار بەدەستانی نەمسا کرد بۆ ئەوەی هاوکاری زانکۆکانی کوردستان بکەن، وا دیسانەوە مێژوو دووبارە دەبێتەوە ئەم گرێ کوێرانەی ئێستا جگە لەجەنابت بەکەسی تر ناکرێتەوە، خەڵکی کوردستان ئێستاش متمانەیان بەجەنابتان هەیە تکایە هەنگاو بنێن پێشم وایە ئەوەندە گران نیە ئەگەر جەنابت سەردانێکی نەجەف و تاران بکەی بۆ خەمی میلەتەکەت کەتەواوی تەمەنت لەم پێناوە بەخشی با ئەم ماندوو بونەشی بێتە سەر قوربان.
مستەفا قایتەوەنی
تێبينيێك بنێرە: