چارەنووسی خۆپێشاندانی مامۆستایانی ناڕازی
(0) /
دوای بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم بۆ "دوای هەموارکردنەوەی یاسای بودجە، پلە بەرزکردنەوە لە چوارچێوەی یاسای بەرکارەکان دەستپێدەکاتەوە، هەروەها مامۆستایانی وانەبێژ دەکرێن بە گرێبەست" و هاوكات دوای داواكاریی په‌روه‌رده‌كانی ناوچه‌ی بایكۆت بۆ ده‌ستكردنه‌وه به پرۆسه‌ی خوێندن، ئەنجۆمەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی نارازی كۆنكره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان ساز كرد و بڕیاریاندا ده‌ست به خۆپیشاندان بكه‌نه‌وە.
ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، ئەنجۆمەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی نارازی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان سازكرد و رایانگه‌یاند: كه كاتژمێر 10ی به‌یانی ڕۆژی دووشەممە لە 13 شاروشارۆچکە خۆپیشاندانی مامۆستایان دەستپێدەکاتەوەو ده‌ڵێن: به‌ستنه‌وه‌ی داخوازیی مامۆستایان به هه‌مواری نادیاری بودجه‌ی عێراقه‌وه، خۆدزینه‌وه له جێبه‌جێكردنی داواكاریی مامۆستایان.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هه‌ریه‌ك له په‌روه‌رده گشتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان وراپه‌رین، نوسراوی فه‌رمییان ئاراسته‌ی سنوری په‌روه‌رده‌كانیان كردوه‌و داوایان له مامۆستایان كردوه، رۆژی سێشه‌ممه 9ی كانونی دووه‌م، بچنه ناوه‌نده‌كانی خوێندن و پرۆسه‌ی خوێندن ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
هه‌ر چوار په‌روه‌رده‌كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 7ی كانونی دووه‌م نوسراویان ئاراسته‌ی سنوره‌كانیان كردوه و په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به مامۆستایان ده‌ڵێت: "قوتابیان و خوێندكاران چاوه‌ڕوانی دڵسۆزیتانن بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵیان نه‌فه‌وتێت".
په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیانیش پیرۆزبایی له مامۆستایان ده‌كات به‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم وه‌ڵامی یاداشتی مامۆستایانی داوه‌ته‌وه و به‌شێك له داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كات، په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ش پیرۆزبایی هه‌مان ده‌ستكه‌وتی له مامۆستایان كردوه.
هەروەها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی راپه‌ڕین نوسراوێكی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی رانیه و پشده‌ر كردوه‌و داوایكردوه سبه‌ینێ دووشه‌ممه 8ی كانونی دووه‌م مامۆستاكانیان روو له ناوه‌نده‌كانی خوێندن بكه‌نه‌وه‌و ده‌ست به ده‌وامی ئاسایی بكه‌نه‌وه.
وەزارەتی پەروەردەش نوسراوێكی به واژۆی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە ده‌كردوه‌و تیایدا هاتووه: "دوای هەموارکردنەوەی یاسای بودجە، پلە بەرزکردنەوە لە چوارچێوەی یاسای بەرکارەکان دەستپێدەکاتەوە، هەروەها مامۆستایانی وانەبێژ دەکرێن بە گرێبەست".
تێبينيێك بنێرە: