یەکێتی و گۆڕان داوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان دەکەن

(0) / / كوردستان / گۆڕان قوباد تاڵەبانی بەغدا مستەفا سەید قادر


Feb 11, 2024

قەبارەی فۆنت:
یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان ئەمڕۆ یەک شەممە لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە.
بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی و مستەفا سەید قادر کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەچوو.
لە ڕاگەێندراوێکی هاوبەشی یەکێتی و گۆڕاندا هاتووە کە کۆبوونەوەکە لە چوارچێوەی هەوڵەکان بووە بۆ یەکخستن و لێکنزیککردنەوەی بۆچوون و هەڵوێستی لایەنە سیاسییەکان سەبارەت بە چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشە سیاسی و ئابورییەکانی کوردستان و ڕوبەڕوبونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی بەردەم هەرێمی کوردستان.
لە درێژەی ڕاگەێندراوەکەدا هاتووە کە لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا قسە لە سەر پرسی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان کراوە و هەر دوو لا هاوڕابوون لە سەر ئەوەی نابێت کاتەکە بە فیڕۆ بدرێت و پێویستە هەڵبژاردنەکان ئەنجام بدرێت.
یەکێتی و گۆڕان ڕایانگەیاندووە کە باسی کێشەی مووچەیان کردووە و هاوڕابوون کە پێویستە سەرجەم لایەنەکان کار بۆ ئەوە بکەن شایستە داراییەکانی هەرێم تێکەڵ بە پرسە سیاسییەکان نەکرێت و لە گەڵ بەغدا بگەنە ڕێکەوتنێکی ڕیشەیی و مافی مووچەخۆرانی هەرێم پارێزراو بێت.