کەسێکی نزیکی هادی عامری کوژرا

(0) / / ئاسیا / هادی عامری بەغدا


Feb 18, 2024

قەبارەی فۆنت:
چەند سەرچاوەیەکی هەواڵ ڕایانگەیاندووە کە ئامۆزایەکی هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە شاری بەغدا کوژراوە.
بە پێی ئەو وێنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیا عێراقییەکان بڵاو بووەتەوە، سەبری عامری ئاوەڵزاوا و ئامۆزای هادی عامری لە نزیک ناوچەی ڕاشدیەی بەغدا کوژراوە.
پێگەی سابرین نیوز تیرۆرکردنی دوو کەسی لە ناوچەی ڕاشدیەی بەغدا پشتڕاست کردووەتەوە.
دەوترێت کوژرانی ئەو کەسە بە هۆی ناکۆکییەکی کۆنەوە بووە و ئامۆزاکەی هادی عامری لە گەڵ هاوڕێیەکی کوژراوە.