نێچیرڤان بارزانی داوای هێزی هاوبەش لە بەغدا دەکات، هێزی پێشمەرگەش خراوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

(0) / / كوردستان / نێچیرڤان بارزانی


May 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا داوای لە حکومەت و پەرلەمانی عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش کردووە کە بە خێرایی کار لە سەر پێکهێنانی هێزێکی هاوبەش لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ ناوچەکە کێشە لە سەرەکان بکەن.

نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاندووە کە بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانە بە مەترسییەکی گەورە لە سەر ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق دادەنرێت.

هاوکات وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە پاش هێرشەکەی شەوی ڕابردووی داعش لە میحوەری ڕۆژئاوای کەرکوک هەڕەشەی توندی لە تیرۆریستان کردووە و ڕایگەیاندووە کە وەڵامی تاوانەکەی ئەمجارەیان دەگرنەوە و ئاسایشی هەرێمی کوردستانیش وەک هەمیشە پارێزراو دەبێت.

لە پاش ئەو هێرشەی داعش بۆ سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە ئێستادا هێزی پێشمەرگەی کوردستان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە./.