چەند درۆن ئاڕاستەی یەکێک لە ماڵەکانی مەسعود بارزانی لە ناوچەی بارزان کرا / بارزانی و بنەماڵەکەی ناوچەکەیان جێهێشتووە

(0) / زایەڵە بارزانی درۆن کوردستان


Apr 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ لەگوندی دورێ ژمارەیەك درۆن ئاڕاستەی یەکێك لە ماڵەکانی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرا.
بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆیانەی بڵاوبوونەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە چەند درۆنێك ئاڕاستەی یەکێک لە ماڵەکانی مەسعود بارزانی لە ناوچەی بارزان کراوە.
پاسەوانەکانی بارزانی بە تەقەکردن وەڵامی درۆنەکانیان داوەتەوە.
ژمارەی درۆنەکان زیاتر لە چوار ڕاگەیێندرواە و درۆنی خۆکوژ نەبوونە و بە تەقەی پاسەوانانی بارزانی، درۆنەکان ناوچەکەیان جێهێشتووە.
لەدوای ئەو ڕووداوە: بارزانی و خانەوادەکەی ناوچەکەیان جێهێشتووە و هێشتا هیچ ڕوونکردنەوەیەك لەو بارەیەوە نەدراوە.
مه‌كى ئامێدى ڕۆژنامه‌وان له‌باره‌ى ئەو رووداوە وتی :"ئه‌وكاته‌ى درۆنه‌كان چونه‌ته‌ ئاسمانى گونده‌كه‌، مه‌سعود بارزانى له‌گونده‌كه‌ بووه‌".