دۆسیەی ئابوری گرنگترین بەشی سەردانەکەی سودانی بۆ ئەمریکایە

(0) / / چاوپێكەوتن / محەممەد شیاع سودانی موختار موسەوی ئەمریکا بەغدا


Apr 16, 2024

قەبارەی فۆنت:
ئەندامێکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە محەممەد شیاع سودانی لە سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا گرنگییەکی زیاتر بە دۆسیەی ئابوری دەدات.
موختار موسەوی ڕایگەیاندووە کە پشتیوانی لە کەرتی ئابوری عێراق لە ڕێگای هەكڵگرتنی سزاکانی سەر بانکەکانی ئەم وڵاتە و دابینکردنی دۆلاری پێویست لە ڕێگای بانکی فیدراڵی ئەمریکاوە لە ڕیزی ئامانجە گرنگەکانی سودانییە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەمریکا نایەوێت لەم سەردانەدا هیچ یەک لە دۆسیەکان بە شێوازی ڕاستەقینە یەکلایی بکاتەوە، بەڵکوو دەیەوێت ئەم سەرکەوتنە پرۆتۆکۆلی بێت کە هیچ ڕێکەوتنێکی ڕاستەقینە تێیدا ناکرێت.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق وتی کە پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لەم سەردانەدا یەکلایی ناکرێتەوە، بەڵکوو لە پەراوێزی دانوستانەکانەوە باس دەکرێت.
موختار موسەوی وتی کە ئەمریکا لە کشانەوەی هێزەکانی لە عێراق جیدی نییە و ئەمەش ڕەنگە حکومەتەکەی سودانی لە داهاتوودا ڕوبەڕوی کێشەی گەورە بکاتەوە و هەروەها ڕەنگە ببێتە هۆی دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی سەر هێزەکانی ئەو وڵاتە.
ڕاشیگەیاند کە سودانی پاش تەواوبوونی سەردانەکەی و گەڕانەوەی بۆ بەغدا، سەردانی پەرلەمان دەکات تا وردەکارییەکان بخاتەڕوو.