بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی عێراقی ڕاگەیاند
(0) /
بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاندووە کە بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق دەکات.
عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراقی ڕاگەیاند و وتی کە لە گەڵ هیچ حیزبێک نەگەیشتووینەتە ڕێکەوتنی هاوپەیمانی.
ناوبراو وتی کە بزوتنەوەی ئیسلامی لەم قۆناغەدا ستراتیژی خۆی دەگۆڕێت و خۆمان بە سەرابێکەوە کە هیچ سوودێکی نەبێت سەرقاڵ ناکەین.
وتیشی کە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە پاش بەڕێوەچوونی هەر پرۆسەیەک ڕایگەیاندووە کە دەنگەکان ساختە کراوە و ئێمەش خۆمان بەمەوە سەرقاڵ ناکەین کە هیچ سوودێکی نەبێت./.
تێبينيێك بنێرە: