سەرۆک کۆمار لە پەراوێزی لوتکەی عەرەبی پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی کۆماری فیدراڵی سۆماڵ دەکات

(0) / / عێراق / ڕوانگە کوردستان عێراق سەرۆک کۆمار


May 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆک کۆمار د. لەتیف جەمال رەشید ئەمڕۆ چوارشەممە 2024/5/15 لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە شاری مەنامەی پایتەختی بەحرەین لە پەراوێزی سی و سێهەمین لوتکەی عەرەبی ، پێشوازی کرد لە بەڕێز هەمزە عەبدی بەڕی سەرۆکوەزیرانی کۆماری فیدراڵی سۆماڵ و وەفدی یاوەری.

 لە میانی دیدارەکەدا پەیوەندی و هاریکاری نێوان هەردوو وڵات و بارودۆخی گشتی ناوچەکە تاوتوێ کرا.

 جەنابی سەرۆک کۆمار جەختی لە گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و سۆماڵ و هەماهەنگی و کاری هاوبەش کردەوە سەبارەت بە لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم هەردوو وڵات و ناوچەکە.

  سەرۆک کۆمار  پێویستی کەمکردنەوەی گرژییەکان و بەرقەرارکردنی ئاسایش و ئارامی و سەقامگیری لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بە پێویست زانی و ئاماژەی بەوەدا کە عێراق چاوی لە هاوکارییە لەگەڵ وڵاتانی برا و دۆست لە بوارە جیاجیاکاندا.

 سه باره ت به پێشهاتەکانی دۆخی فه لەستین، بەڕێزیان جەختی کردەوە له هەڵوێستی هاوبەش و یەکگرتوو بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژی دژ به گەلی فەلەستینی برا  لە کەرتی غەززەو دابین کردنی فریاگوزاری بۆ  فەلەستینییەکان و کارکردن بۆ زامنکردنی مافەرەواکانیان  بۆ دامه زراندنی دەوڵه تی خۆیان لەسەر زەوییەکانیان، جەختیان لەوەش کردەوە  کە ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا بەدی نایات بەبێ دابینکردنی ئەو مافانە.

 لای خۆیەوە بەڕێز هەمزە عەبدی بەڕی خواستی کۆماری فیدراڵی سۆماڵی دەربڕی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی هاوبەش لەنێوان هەردوو وڵات بکات، هەروەک جەختی لە گرنگی کارکردن بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانەکان و وەستاندنی شەڕلە کەرتی غەززە و یارمەتیدانی گەلی برای فەلەستین کردەوە.